Peshraw_Abdulla.png

کتێبی عیشق، گەنج، ماڵ بەمزوانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە

وا بڕیارە بەمزوانە چاپى دوەمى کتێبی (عیشق، گەنج، ماڵ) خوێندنەوەیەکى سایکۆفەلسەفی لە نوسینى (پێشڕەو عەبدوڵڵا) بڵاوبکرێتەوە، کتێبەکە یەکێکە لە بڵاوکاروەکانى خانەی کولتوور لە هەولێر.

لە سەر بەرگى کتێبەکەدا هاتووە:

تێگەیشتن لە کۆمەڵگەى کوردى و پشکنینى دیوە سایکۆلۆژى و مەعریفییەکانى ئەرکێکى رۆشنبیرى و ناچارەکییە، بۆ گەیشتن بە فۆڕمى دیکەى ژیان و بیرکردنەوە لە ئەگەر و شیانى دیکەى باشتر بۆ هاوسەرگیرى و عیشق و دروستکردنى ماڵ. ئەمە ئەو ئامانجەیە کە هەمیشە پاڵمان پێوە دەنێت زیاتر و رژدتر ئیش لەسەر جڤاکەکەمان بکەین، چونکە ئێمەیش وەک کۆمەڵگەیەکى چالاک و زیندوو، مافى ئەوەمان هەیە بیر لە ئەگەرى باشتر بکەینەوە بۆ ژیانکردن، هەوڵى تێگەیشتن لەو ئاریشانە بدەین کە بوونەتە هۆى بێتاقاتى و دڵتوندى گەنجەکانمان و لانى کەم تێگەیشتنێک بێتە ئاراوە بۆ دروستکردنى خێزانێکى بەختەوەر و تێگەیشتوو، کە هێزى روبەروبونەوەى ژیانى هەبێت.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە