Farhad.jpg

فەرهاد پیرباڵ: رەنگە حوکمی شەش ساڵ زیندانم بەسەردابسەپێت و نەتانبینمەوە

د. فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانکۆ لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نامەیەکى کراوەى بۆ بابەکر دڕەیی بەریوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ناردووە، و داوای لێدەکات لەسەر حیسابی خەرجی خۆی زنجیرەیەک سیمنار لەسەر (تەوتەمیزمی کوردستان) پێشکەش بکات.

ئەو نامە کراوەیەى د. فەرهاد دواى ئەوە هات وەک خۆى باسى لێوە دەکات، دەیەوێت بەرلەوەی بە (6) شەش ساڵ زیندانی حوکم بدرێت دەرفەتی بۆ برەخسێنێ لەسلێمانی سمینارەکانی ئەنجام بدات، دواکەشى زۆر بە پەلەیە، چونکە (21)ى مانگ رەنگە لە دادگای هەولێر حوکمی شەش ساڵ زیندانم بەسەردابسەپێت.

دەقی وتارەکەى وەکخۆى:

زۆر بەڕیز بابەکر دڕەیی، تەلەوفۆنەکەشت داخراوە، هیوادارم یارمەتیدەرەکانت ئەم نامەیەی منت پێ بگەیەنن:

داوا لە بەڕیوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی دەکەم کاک بابەکر دڕەیی؛ من و تۆ بەڵێنمان دایە خەڵکی پایتەختی کولتوور کە، من بێمە سلێمانی زنجیرە سیمیناریک پێشکەش بکەم ("تەوتەمیزمی کوردستانی" چیە؟).

هەموو هاتوچۆوشوێنی مانەوەم و خواردن و هۆڵگرتنیش لە باخەڵی خۆم؛ ئێوە تەنیا ڕێگەم بدەن لە یەکێک لە ڕۆژەکانی شەممە یان ١شەم یان یان دووشەم سیمنینارەکەم پێشکەش بکەم چونکە ٢١ی مانگ ڕەنگە لە دادگای هەولێر حوکمی شەش ساڵ زیندانم بەسەردابسەپێت و نەتانبینمەوە!

"تەوتەمیزمی کوردستانی" چیە؟

گەوهەری مرۆڤبایەتی و مێژووەکەی، لەناو زمانی کوردیدا حەڕف بە حەرف تۆمارکراون: لەو ڕۆژەوەی خودا ئادەمی فێری هەموو ناوەکان کرد تا ئێستا.. بەشێوەیەک بێ دوودڵی دەڵێم: زمانی کوردی یەکێک لەو زمانە یەکەمینانە بووە کە نەوەی ئادەم پێی سپاردووین. بۆیە پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی دینی و پیرۆزە!

هەموو پەند و ئیدیۆمێک لە زمانی کوردیدا، چیرۆکێکی هەیە یان ڕەگوڕیشەیەکی دینی و "تەوتەمیزمی کوردستانی"ی (تایبەت بە خۆمانی!) هەس - کە زۆربەیان ڕەگیان دەگەڕێتەوە بۆ دینەکانی پێش و پاش "کولتووری سامرییەکان- سۆمەرییەکان" کە لە قوڕئانیشدا باسیانکراوە چۆن گوێلەکە پەرست، بەشێکی تریشیان گاپەرست بوونە! داستانی "گوێلکەگامێش" ئی ئەەو زەمانەیە.

تا سەردەمی ئاهورا (ئاورا- هیم) "ئابراهام"، فرەخودایی لە کوردستاندا کولتوور بووە: مێپەرستی، گوێلەکەپەرستی، دایکپەرستی، گامێشپەرستی، ئاگرپەرستی، گورگپەرستی، شێرخودایی، تاووس - خودایی، ڕۆژپەرستی تا دەگاتە پیرۆزبوونی حاجی لەقلەق مەڕی قوربانی جەژن؛ بەلام لە ساڵی ٥٥٠ پ. ز. بەملاوە داریووش پاشای هەخامەنشیی لەڕێگای بە فەرمیکردنی "یەکخودایی" دینی زەردەشت؛ هەموویانی قەدەغەکرد!


ئەم بابەتە 427 جار خوێندراوەتەوە