Jamal_dawwd.jpg

ساڵیادى کۆچى دوایى مامۆستا جەمال داوودی فۆتۆگرافەر و شانۆکار دەکرێتەوە

لە شارى هەولێر حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال داوودی فۆتۆگرافەر و شانۆکار دەکرێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 18/1/2020 کاژێر (3:30)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێوڕەسمێکی شایستە بۆ ساڵیادى کۆچى دوایى مامۆستا جەمال داوودی فۆتۆگرافەر و شانۆکارى کورد بکاتەوە.

واش بڕیارە لە مەرەاسیمەکەدا پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند لابدرێت، هەروەها کتێبێک لەسەر ژیانی هونەرمەند بڵاوبکرێتەوە، فیلمێکی دیکۆمێنتاریش لەسەر ژیانی مامۆستا نمایش بکرێت.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە