Paykary_Dl.jpg

فیلمی پەیکەری دڵ لە مەدرید نمایشکرا

فیلمى پەیکەرى دڵ لە شارى مەدردیدى پایتەختى ئیسپانیا نمایشکرا.

لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لە واڵى خۆیدا شوان عەتوف سینەماکارى کورد هەواڵى نمایشکردنى فیلمى پەیکەرى دڵى لە شارى مەدردید راگەیاند، بەپێى راگەیاندراوەکە دوێنێ هەینى 17/1/2020 کاژێر (7:30)ى شەو فیلمەکە لە شارى مەدردید لە لە کاسا ئەرەب نمایشکراوە.

پێشتریش شوان عەتوف لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لە واڵى خۆیدا نوسیبوى: "بڕیارماندا داهاتی نمایشی فیلمی پەیکەری دڵ لە وڵاتانی ئەورووپا تەرخانبکەین بۆ منداڵە بێ لانەکانی ڕۆژئاوای نیشتیمان".

فیلمى پەیکەرى دڵ، بەرهەمی کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن و کام پڕۆدەکشنەو دیمەنەکانی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری وێنە گیراون، بیرۆکە و نووسینی (عەبدولغەفار عەبدوڵڵا)، سیناریۆی (لوقمان سوخنەوەر)، دەرهێنانی هونەرمەند (شوان عەتوف)ە و هەریەکە لە هونەرمەندان (هەڵوێست، نارین ئالان، نزار سەلامی، ئەحمەد رەووف، حەمەعەلی خان، ژیان ئیبراهیم خەیات، بەیان بۆمبا) لەگەڵ چەندین ئەکتەری تردا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، چیرۆکى فیلمەکەش باس کوڕە گەنجێکی هەژار دەکات لە یەکەم ئەزموونی خۆشەویستیدا شکست دەهێنێ، بەڵام لێناگەڕێ شکست زاڵبێ بەسەریدا، نەک سەردەکەوێ، بەڵکو دەبێتە گۆرانیبێژێک کە ناوبانگی لە وڵاتدا بدرەوشێتەوە.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە