Mrdn2.jpg

دوو ئه‌کته‌ر له‌کاتى پرۆڤەدا گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو ئه‌کته‌ری مه‌کسیکى له‌کاتى پرۆڤەى زنجیره‌ درامایه‌ک گیانیان له‌ده‌ستدا.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە مەکسیک هەواڵى کۆچى دوایى دوو ئەکتەرى وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، بەپێى ‌به‌یاننامه‌یه‌ک که‌ ده‌رباره‌ى کۆچى دوایى ئەم دوو هونەرمەندە و چۆنیەتى روداوه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، هەردوو هونەرمەند خورخی نافارو سانشیز تەمەن (46) ساڵ و لویز رجیرادوا ریڤێرا تەمەن (30) ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هۆکارى گیان لەدەستدانەکەشیان بۆ سەرقاڵیان بە ئەنجامدانى پرۆڤەکردن بووە بۆ درامایەکى ته‌له‌فزیۆنى مه‌کسیکى به‌ناوى ترس له‌ راستیدا نییه، کە لە شارى نیو مەکسیکۆ لە رۆژى هەینى 17/1/2020 کارى وێنەگرتنى بۆ ئەنجامدەدرا.

یەکێک لە فەرمابنەرانى بەرهەمهێنى دراماکە بە  رۆژنامەى (El Financiero) مەکسکیى راگەیاندووە، کە ستافى دراماکە ژمارەیان (50) کەس بووە، هەر دو  ئەکتەر لە کاژێر (9)ى شەو بەکاتى مەکسیک لەسەر پردێکى یەرزى (16) قەدەمى کەوتونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە. 


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە