Dzhbatiror.jpg

پێنجەمین فێستیڤاڵی سینەمایى دژ بە تیرۆر ساز دەکرێت

لە شارى هەولێر پێنجەمین خولى فێستیڤاڵی سینەمایى دژ بە تیرۆر بۆ فیلمی کوردی ساز دەکرێت.

وا بڕیارە رۆژى 1/2/2020 لە شارى هەولێر بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر پێنجەمین خولى فێستیڤاڵی سینەمایى دژ بە تیرۆر بۆ فیلمی کوردی ساز بکات، تاکو ئێستاکە چوار خولى بەردەوامى فێستیڤاڵەکە بەدواى یەکدا ئەنجامدراوە، کە سەرجەم فیلمە بەشداربووەکانی ئەو فێستیڤاڵە باس لە نەھامەتی و روی ناشیرینی تیرۆر دەکەن، کە ئێستا ڕووبەڕووی بەشێک لە وڵاتان بووەتەوە.

واش بڕیارە فێستیڤاڵەکە چوار رۆژ بەردەوام بێت و رۆژى 4/2/2020 کۆتا رۆژى فێستیڤاڵ بێت و لە ڕێگەی لێژنەیەکی پسپۆڕ لە بواری فیلمسازی و لێژنەی دادوەری خەڵات ببەخشرێتە بەشداربووان، ئەمە جگە لەوەى خەڵاتى تایبەت دەبەخشرێتە ئەو هونەرمەندانەى ساڵانێکی زۆری تەمەنیان بە ھونەری فیلمسازی بەخشیووە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە