ژنە هونەرمەندى کورد هانى موجتەهیدی و کچەکەی بەناوى (نارین) لە فیلمێکی دەرهێنەری کورد (توڕەج ئەسڵانی) بەیەکەوە بەشداریی دەکەن، وەکو ئەکتەرێکی سەرەکیش رۆڵ دەبینن.
هانى، لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بە هەرسێ زمانى کوردى و ئینگلیزى فارسى هەواڵى بەشداریکردنى خۆى و کچەکەى لە فیلمێکى سینەمایى راگەیاند، هەروەک لە واڵەکەیدا هاتووە: "من و کچەکەم نارین بەشدارین لە فیلمی نوێی دەرهێنەر تورەجی ئەسڵانی، سوپاسی هەموو ستافی فیلم یەک بە یەکیان ئەکەم، لەگەڵ تورەجی ئەزیز کە ئەو چانسەی بەمن دا لەم تاقیکردنەوە گەورەیە بەشداربم".
هانى لە کۆتا پۆستەکەیدا بەبێ ئەوەى ناوى فیلمەکە بهێنێت و دەنوسێت: " لەگەڵمان بن چاوەڕێی سوپرایزە گەورەکە بن".
هونەرمەند هانى لە چەند دێرێکدا:
خهڵکی شاری سنهی له ڕۆژههڵاتی کوردستانە.
له ساڵی 2000 دهستی به کاری هونهری کردووه .
لە ساڵى 2009 یەکەمین ئەلبومى خۆى بە ناوى ساندرێلا بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵى 2010 دووەمین ئەلبومى خۆى بە ناوى دایک بڵاوکردۆتەوە.
خاوهنی چهندین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی و ئهلبوومه.
لە چەندین فێستیڤاڵى ناوخۆیى و نێودەوڵەتیدا بەشدارى کردووە.