لە شارى هەڵەبجە بە ئامادەبوانى ژماریەک لە نوسەران و رۆشنبیرانى شارەکە کتێبی (گەڵاکان بەنۆرە ناوەرێن) بڵاوکرایەوە.
رۆژى پێنجشهممه 16/1/2020 کاژێر (2:30)ى پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی هەژار موکریانی لە شارى هەڵەبجە لە مەراسیمێکی تایبەتدا کتێبی (گەڵاکان بەنۆرە ناوەرێن) لە نوسینى ئیبراهیم هەورامانی بڵاوکرایەوە، کتێبەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵە شیعرێکی شاعیر لە دووتوێی (314) لاپەڕەدا بە چاپ گەیەندراوە.