ranga.jpg

تابلۆی شێوەکارانی کورد لەسەر فەرش دەنەخشێنرێت

لە درێژەى کارە بەردەوامەکانیدا ناوەندی 7 رەنگە تابلۆی شێوەکارانی کورد لەسەر فەرش دەنەخشێنێت.

هونەرمەندى کورد بەختیار سەعید لە واڵى تایبەتى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوێترین کارى ناوەندى 7 رەنگەى بڵاوکردۆتەوە، هەروەک لە هەواڵەکەدا هاتووە: "لە درێژەى کارە بەردەوامەکانیدا ناوەندی 7 رەنگە بۆ بڵاوکردنەوە و بوونی تابلۆی شێوەکارانی کورد بەشێوەی جیاوازو تێکەڵاوکردنی ژیان بە کاری هونەری هونەرمەندانی کورد، لەم قۆناغەدا 7 رەنگە هەنگاوی یەکەمی ناوە بۆ چاپکردنی تابلۆی شێوەکارانی کورد لەسەر فەرش کە ئەزموونێکە کەمتر کاری لەسەرکراوەو 7 رەنگە لەو دیدەوە کاری لەسەر کردووە ئەگەر لەناو هەموو ئەو شوێنانەی کە تیایدا دەژین با تابلۆی شێوەکارانی کورد رازێنەرەوەی هەموو ئەو شوێنانە بوو. 7  رەنگە جگە لەو تابلۆیانەی کە لەدوای راوێژکردن لەگەڵ شێوەکاراندا چاپیان دەکات هەر شێوەکارێک داواکاری ئەو کارە بکات بۆ یەکێک لە تابلۆکانی 7 رەنگە بۆی ئەنجام دەدات".

لە کۆتا پۆستیشدا مژدەى کارەکە راگەیەندراوە کە، بڕیار وایە لە (10) رۆژی داهاتوو دوو نموونەی یەکەمی ئەم بیرۆکەیە بگاتەوە 7 رەنگە کە دوو تابلۆی هەردوو شێوەکار رێبوار سەعید و کاروان کابان-ە.


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە