دەرهێنەرێکى کورد لە نوێترین بەرھەمی لە بواری سینەمادا ژیانى خاوەنى پێداویستیەکى تایبەت دەکات بە فیلمێکى دۆکیۆمێنتارى.
لە درێژەى کارە هونەرییەکانى خۆیدا لە بوارى سینەمادا ھونەرمەند و دەرھێنەرى کورد (بڕیار بەختیار) لە شارۆچکەى پیرەمەگرونى شارى سلێمانى ژیانى خاوەنى پێداویستیەکى تایبەت دەکات بە فیلمێکى دۆکیۆمێنتارى و ناوى فیلمە دۆکیومێنتارەکەش دەنێت (مۆم -MOM)، مۆم لە ماوەى (12) خولەکەدا باس لە ژیانی مندڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، کە ھەر لە لە دایکبوونیەوە ھەردوو دەستی نییە، بەڵام بێ ھیوا نەبووە لە ژیان و سەرقاڵی ژیانکردنە و خوێندکاری پۆلی دووەمی سەرەتاییە، لە ئێستادا سەرجەم کارەکانی فیلمەکە تەواو بووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا لە فێستیڤاڵە جیھانییەکاندا بەشدارى پێدەکرێت .