Chnarwhemn.jpg

فیلمی به‌فرێکی ره‌ش، لە ساڵیادى کۆچى دوایى چنار و هێمن نمایشدەکرێت

له‌یادی (28) ساڵه‌ی مه‌رگی دوو په‌پوله‌ی ته‌زیوی نیشتمان (چنار و هێمن) چەند چالاکیەکى هونەرى بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە رۆژى سێشەممە 21/1/2020 کاژێر (2)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیری چەمچەماڵ بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، به‌هاوکاری (رابطة السینما والتلفزیون فی البصرة)، له‌یادی (28) ساڵه‌ی مه‌رگی دوو په‌پوله‌ی ته‌زیوی نیشتمان (چنار و هێمن) فیلمی به‌فرێکی ره‌ش له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی (عیزه‌دین قادر) و چه‌ند کورته‌ فیلمێکی دیکه‌ی کوردی و عه‌ره‌بی نمایش بکرێت.

کورتەیەک لە چیرۆکى کۆچى دوایى چنار و هێمنى خوشک و برا:

چنارو هێمن ئه‌و دوو منداڵبوون که لە رۆژى 7/1/1992  له‌ ڕێگه‌ی خوێندنگا به‌هۆی به‌فرو سه‌رماوه‌ ڕه‌ق بونه‌وه‌ و گیانیان سپارد .

له‌پاش ڕاپه‌ڕین کاتێک سه‌ید سادق ئاوه‌دان نه‌کرابوه‌و زۆربه‌ی خێزانه‌کان له‌ناو خێمه‌دا ده‌ژیان و زۆربه‌یان ئاواره‌ی که‌رکوک و چه‌مچه‌ماڵ گه‌رمیان بوون که‌له‌کاتی کۆڕه‌وه‌که‌ هاتبوه‌نه‌ شانه‌ده‌ری و سید سادق، چنار و هێمن خوشک و برابون له‌ بنه‌ڕتدا خه‌ڵکی گوندێکی نزیک چه‌مچه‌ماڵ بوون و له‌ کابینه‌کانی شانه‌ده‌ری نیشته‌جێببون ، چنار له‌دایکبوی ساڵی 1982 و هێمن له‌دایکبوی ساڵی 1985 بوو ئه‌م دومنداڵه‌ له‌ خوێندنگایەکى سید سادق ده‌یانخوێند لە رۆژى 7/1/1992 له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌ واته‌ بۆ شانه‌ده‌ره‌ی به‌هۆی بارینی به‌فر و سه‌رما و ونکردنی ڕێگا شه‌و ده‌مێنه‌وه‌ به‌وهۆیه‌ هه‌ردوگیان له‌سه‌رمادا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ساڵانه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ مه‌راسیمی تایبه‌تی بۆسازده‌کریت و خوێندنگایەکى بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌یه‌ک به‌ناوی ( چنارو هێمن)ه‌وه‌ ناونراون و په‌یکه‌ریکیان بۆ دروستکراوه‌ .

چنار و هێمن ڕه‌مزی زانست و خوێندنن چونکه‌ ئاماده‌بون رێگه‌یه‌کی دورببڕن له‌ پێناو خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی زانست.


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە