adele.jpg

ئەدیڵ دوای پێنج ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی جیهانی ئەدیڵ بۆ ساڵی 2020 ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

دواى ئەوەى بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی ئەدیڵ لە کاری هونەری دوورکەوەتەوە، بەڵام کارە سەرکەوتنەکانی لە رابردوودا و هەوادارى ئەوەیان لێنەدەخواست، بۆیە جارێکى دیکە بڕیاریدا بگەڕێتەوە ناو دنیاى هونەر و ئەلبومێکى نوێ بڵاوبکاتەوە، جۆناسان دێکنز بەڕێوبەری کارەکانی چەند زانیاریەکى بە مێدیاکان داوە، کە زانیاریەکان ئەوە دردەخەن، ئەم هونەرمەندە جارێکى دیکە بەرهەمى نوێى بڵاوبکاتەوە، جۆناسان رایگەیاندووە، کە لە ئێستادا سەرجەم گۆرانیەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکەی ئەدیڵ ئامادەیە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بیکاتە ئەلبومێک و بڵاویدەکاتەوە.

دواین ئەلبومی ئەدیڵ لە ساڵی 2015 بڵاوکرایەوە، کە زیاتر لە (22) ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا، پێشتر بڕیار وابوو لە 2019 ئەلبومە نوێیەکەی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە نەیتوانی بەرهەمە نوێکەى بڵاوبکاتەوە و بۆ ماوەیەک دوایخست و لەم ساڵدا بڵاوى دەکاتەوە.

ئەدیل لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: ئەدیل لورى بلو ئەدکنز (Adele Laurie Blue Adkins).

- لە رۆژى 5/5/1988 لە شارى لەندەن لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە ساڵى 1990 لە تەمەنی (2) ساڵیدا باوکی دایکی و خۆى بەجێدەهێڵێت.

- لە ساڵى 1992 لەتەمەنی (4) ساڵیدا دەست بە کاری گۆرانی وتن دەکات و کاریگەر دەبێت بە گرووپێکی میوزیک و گۆرانی بەناوی (سپایس جێرلز).

- لەتەمەنێکی منداڵەوە لە ڕێستۆرانتەکاندا گۆرانی وتوە.

- لە ئێستادا تەمەنى (31) ساڵە.

- لە ساڵی 2008 یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە، توانی گەورەترین سەرکەوتن بەدەستبهێنێت پلەی باشترین ئەلبومی ساڵی لە بەریتانیا بەدەستهێنا، نزیکەی 6.5 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لەسەر ئاستی جیهان.

- لە ساڵی 2009 بووە خاوەنی خەڵاتی گرامی وەک باشترین هونەرمەند.

- لە ساڵی 2011 دووەم ئەلبومی بڵاوکردەوە و بووە خاوەنی (6) خەڵاتی گرامی، 28 ملیۆن کۆپی لە ئەلبومەکەی فرۆشرا لەسەر ئاستی جیهان.

- لە ساڵی 2012 ئەلبومەکەی بەباشترین ئەلبومی ساڵ هەڵبژێردرا.

- لە ساڵى 2016 ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە، لەدواى (3) ساڵ و لە ساڵى 2019 لە هاوسەرەکەى جیا بۆتەوە.

- خاوەنى یەک مناڵە.

- جگە لە گۆرانى وتن، ئامێرەکانى گیتار و پیانۆش دەژەنێت.


ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە