roman01.jpg

رۆمان ژانرى ته‌كنيكه‌ جوانه‌كان و ڕه‌گه‌زه‌ فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان

ئا: گه‌لاوێژ

 

ڕۆمان ژانرى ته‌كنيكه‌ جوانه‌كان و ڕه‌گه‌زه‌ فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان

كتێبێكى نوێى نووسه‌ر و وه‌رگێر (عه‌لى عوسمان ياقووب)ه‌ و ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م چاپ و بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م كتێبه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ وتارێك ده‌رباره‌ى ڕۆمان، ده‌رباره‌ى گرێ و قوتابخانه‌ و ميتۆده‌كانى.. ده‌رباره‌ى شێوازه‌ باوه‌كانى گێڕانه‌وه‌و ئاسته‌كانى گێڕانه‌وه‌..‌

نووسه‌ر عه‌لى عوسمان ياقووب ده‌رباره‌ى كاره‌كه‌ ده‌نووسێت:

ئه‌م كتێبه‌ پێداچوونه‌وه‌يه‌ به‌ دونياى ڕۆماندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌يدابوونيه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌كنيك و بابه‌ته‌ فره‌ ڕه‌هه‌ندانه‌ى تا ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆماندا بوونه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌رنج. لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ندان ڕاو بۆچوونى ڕه‌خنه‌گره‌ به‌ناوبانگه‌كان و چه‌ندان ده‌قى ڕۆمان كراوه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌رگى يه‌كه‌مه‌ و هيوادارم له‌ داهاتوويشدا به‌رگى ترى به‌دوادا بێ..


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە