ناوەندى 7 رەنگە دووەمین دیدارى کاریکاتێرى کوردى نێودەوڵەتى لە شارى سلێمانى سازدەکات.
دواى ئەوەى ناوەندى 7 رەنگە یەکەمین دیداری نیودەوڵەتی کارتۆنی کوردی بەبەشدارى (47) وڵات ئەنجامدا، وا بڕیارە ئەمساڵیش لە رۆژی 10/4/2020 بە بەشداری کارکاتێرستان لە وڵاتانی جیاوازەوە دووەمین دیدارى خۆى لە ژێرناونیشانى (ئاشتى) سازبکات.
هەروەک لە دروشمى دووەمین دیداردا هاتووە، کە هونەرى کاریکاتێر گشتگیر و هەمەلایەنى ژیانە، هەربۆیە 7 رەنگە وەکو ناوەندێکى هونەرى دووەمین دیدارى کاریکاتێرى کوردى نێودەوڵەتى لە شارى سلێمانى سازدەکات و (ئاشتى) تایتڵى دیدارەکەیەتى کە داخوازییەکى مرۆڤایەتییە.
مەرجەکانى بەشداریکردن:
- کاریکاتێرست دەتوانێت بە (2) کار بەشدار بێت.
- قەباەرى کارەکان (A3) و دیقەى (300DPI) بێت.
- پێویستە کارەکان تازە بن و پێشتر لە هیچ پێشانگە و فێستیڤاڵێک بەشدارى پێ نەکرابێت.
- دوا وادە بۆ وەرگرتنى کارەکانى 1/3/2020 و دواى ئەو وادەیە هیچ کارێک وەرناگیرێت.
- هەرکارێک ئەم مەرجانەى تێدا نەبێت وەرناگیرێت.
- لە دووەمین دیداردا خەڵات بەسەر (3) سێ کاریکاتێرى براوەدا دەبەخشرێت.
- کارەکان دەتوانن بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن ([email protected]).