- لە رۆژى 21/1/1814 برناردین دى سان پییر (Jacques-Henri Bernardin de Saint-Pierre)، رۆماننوسى فەڕەنسى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى فال دواز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/1/1737 لە شارى لۆهافر لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1831 ئهخیم ڤۆن ئهرنیم (Achim von Arnim)، شاعیر و رۆماننوس و نوسەری ئهڵمانی لە تەمەنى (49) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/1/1781 لە شارى بەرلین لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1870 ئهلکسهندهر هیرزن (Алекса́ндр Ива́нович Ге́рцен)، فەیلەسوف و رەخنەگرى ئەدەبى و نوسهرى روسی لە تەمەنى (58) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/3/1812 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1872 فرانتس گریلپارتسر (Franz Grillparzer)، شانۆنوس و شاعیر و نوسەری نەمساوی لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى فیینا لە نەمسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/1/1791 لە شارى فیینا لە نەمسا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1889 نەجیب ریحانی، ئهکتهری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/6/1949 لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1916 تاکو ساڵى 1949 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1890 حەسەن بارودی، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 18/1/1974 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1938 جۆرج میلیس (Georges Méliès)، ئەکتەر و دەرهێنىر و وێنەگرى سینەمایى و بەرهەمهێنەرى فیلمى فهرهنسی لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/12/1861 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1896 تاکو ساڵى 1914 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1945 جەرجس جەباره، ئهکتهری سوری لە شارى لازقیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1945 نەبیلە عوبێد (نەبیلە محەمەد ئەحمەد عوبێد)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 دەستى بەکارى هونەرى کردووە، وەک رێزلێنانێک بۆ کاروانی هونەریی کە ئەنجامى داوە، بەڕێوەبەرایەتیی فیستیڤاڵی ئەسکەندەریەی سینەمایی بۆ وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست، بڕیاریاندا خولی (٣٥)ەمینی فیستیڤاڵەکە کە لە ساڵى 2019 ئەنجامدراوە بە ناوی ئەوەوە بکەن.
- لە رۆژى 21/1/1950 جۆرج ئۆرویل (George Orwell)، رۆماننوس و نوسهری بهریتانی لە تەمەنى (46) ساڵى بەنەخۆشى سیل لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/6/1903 لە شارى موتیهارى هندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1933 تاکو ساڵى 1950 بەشدارى لە کارى ئەدەبیدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1955 جیف کونز (Jeffrey Koons)، هونهرمهندی ئهمریکی لە یورک لە ویلایەتى بنسلفانیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1956 جینا داڤیس (Geena Davis)، ژنه ئهکتهری ئهمریکی لە شارى وایرهام لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1988 خەڵاتى ئۆسکارى وەرگرتووە.
- لە رۆژى 21/1/1969 ماری مونیب، ژنه ئهکتهری میسری بەنەژاد سورى لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/2/1905 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1972 یاسنورى میتسودا، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى شونان لە یابان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1976 ئیما بونتۆن (Emma Bunton)، ژنه گۆرانیبێژی ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1981 میشال تیلۆ (Michel Teló)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانرىی بهرازیلی لە شارى بارانا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/1982 زوزو مازی، ژنه ئهکتهری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/12/1914 لە شارى بەنى سویف لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/1987 یاسەمین سەبرى، ژنه ئهکتهری میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 21/1/2002 پیگی لی (Peggy Lee)، ژنه ئەکتەر و گۆرانیبێژی جاز و پۆپ و موزیکانى ئهمریکی لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى دڵو شەکرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/5/1920 لە شارى جیمستاون لە ئەمەریکا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 21/1/2014 فارۆق نەجیب، ئهکتهری میسری لە تەمەنى (73) ساڵى بەهۆى وەستانى کلیەکانى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/3/1940 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.