Mamle.jpg

محەمەدی ماملێ، دەنگێکی زیندووی هەموو سەردەمێک

بیست و یەکەمین ساڵیدى کۆچى دوایى هونەرمەندى گەورەى کورد محەمەدى ماملێ دەکرێتەوە.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەمە 23/1/2020 کاژێر (5)ى ئێوارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شارى هەولێر وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەژێر ناونیشانی (دەنگێکی زیندووی هەموو سەردەمێک) مەراسیمى ساڵیادى کۆچى دوایى هونەرمەندى گەورەى کورد (محەمەدی ماملێ) بکاتەوە.

محەمەدی ماملێ، ناوى تەواوى محەمەد میرزا سەعید عەلیە، لە ساڵی 1925 لە گەڕەکی خڕێ لە شاری مهاباد لە دایکبووە، نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، بنەماڵەکەیان بە تێکڕایی هونەرمەند و دەنگخۆش بوونە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە، لە رۆژى 23/1/1999 لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردراوە.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە