لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی کامیاران کە هاوکات بەڕێوەبەری فێرگەیەکی موسیقایە لەو شارە، دەستگیرکراوه.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ که ماوهی چهندین ساڵه چاودێری رهوشی مافی مرۆڤ له خۆرههڵاتی کوردستان دهکات، بەپێى ئەو راپۆرتەى پێیان گەیشتووە رایگەیاند، کە "رۆژی هەینی 17/1/2020 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کامبیز ئەسەدی، هونەرمەند و بەرێوەبەری فێرگەی موسیقای دەنگی چیا و دەستبەسەریان کردووە".
هەروەها لە راپۆرتەکەى رێکخراوەکە ئەوەش هاتووە، کە "هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە".
لە کۆتایى رایۆرتەکەشدا هاتووە: "کامبیز ئەسەدی دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە".