Drama.jpg

درامای تورکی ‌و ماددەی هۆشبەر

ژوان جاف

لە روانگەی من دراما تورکیەکان ‌و مادەی ژەهر‌و ماددە هۆشبەرەکان هیچ جیاوازیان نییە، چونکە لە روخساردا جیاواز، بەڵام لەناواخندا یەک ئامانجیان هەیە کە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵە.

لە ڕاستیدا نەک هەر زۆر کەس پێگە ‌و ئەرکی کۆمەڵایەتی ‌و ئاینی ‌و کەسایەتی‌ و خزمایەتی خۆێ بەهۆی ئەم درامانەوە لە دەستداوە، بەڵکو وا هەستدەکەم کە حاجیە ژنەکان لە زیارەتی ماڵی خوایش کون بە کون بە دوای کەناڵە کوردیەکان ‌و دراما تورکیەکاندا بگەڕێن.

بەداخەوە زۆر هاوسەر لە یەک جیا بونەوە بە هۆکای ئەم درامایانە، ئەمەش کارەساتە کە تائێستا بیری لێنەکراوەتەوەو بەربەستێک بۆ ئەم درامایانە نییە.

هەندێک دراما هەیە مێژوویەیە دەتوانینن وەک مێژوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، بەڵام دراماکانی خۆشەویستی ئاگرن‌و لە هەر ماڵێکدا بن دەیسوتێنن.

هەندێک جار سەردانی ماڵی هاوڕێیانم دەکەم بە دەگمەن قسە دەکەن لە پیاو‌ و ژن ‌و منداڵی ئەو ماڵە لە پێش تیڤی دادەنیشین‌ و سەیری دراما دەکەن بڕوام پێدەکەن منداڵی (4) ساڵانم بینیوە تا کۆتایی هەمو دراماکان دانیشتوە‌ و شەو نەخەوتوە لەوانەیە لە شەو رۆژێک (10) درامای بینێبێت.

پەیرەوکردن لە کلتور‌و فەرهنگی میلەتانیتر بە ناشارەزایی ‌و نەزانستیانە ‌و تقلید کردن کارەساتە بۆ هەر کۆمەڵگایەک. هەندیکجار بیستومانە کە منداڵان لەکۆڵان ویستویانە دەوری ئەکتەرکان ببینن کە تەنانەت کوشتن‌و بریندار بونیشی لێکەوتوەتەوە.

وەزارەتی ڕوشنبیری بەرپرسی یەکەمە لە ڕێگەپێدان بەهاوردەکردنی ئەم جۆرە درامایانە، ئەمیش جۆرێکە لەسیاسەتی ئەو دەسەڵات ‌و حکومڕانانە کە دەیانەوێ بەم جۆرە فیلم ‌و درامانە میللەتی پێبەنج بکەن ‌و ئاگایان لە هەرج‌ و مەرج ‌و دزی حکومەت ‌و پۆخڵەواتکارییەکانیان نەبێ، خەڵک ئەبێ هۆشیار بێت ئەم درامایانە وەک مادەی ژەهر وایە.


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە