sabin.jpg

کۆنترین تابلۆی هونەری دۆزرایەوە

لە ئەشکەوتێکی دورگەیەکی ئەندەنۆسیا، زانایانی بوارى شوێنەوارناسی کۆنترین کاری هونەرییان لە مێژودا دۆزیەوە.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، کارە هونەریەکە تابلۆیەکە باس لە راوەدونانی ئاژەڵی کێوی لە لایەن چەند راوچیەک (لە شێوەی مرۆف) دەکات، زانایانی تیمەکە کە لە هەریەکە لە (ماکسیم ئۆبەرت و ئادەم برۆم) پێکنهاتووە، پێیان وایە ئەم تابلۆیە دەگەڕێتەوە بۆ (44) هەزار ساڵ پێش ئێستا لە دورگەی سولایسی لە ئەندەنوسیا.

هەروەها سایتی (نیتشەر)، کە تایبەتە بە هەواڵی زانستی، پێی وایە کە ئەمە یەکەمین و کۆنترین تابلۆیە باس لە راوکردن بکات.

لەبارەى دۆزینەوەى ئەم کارە هونەریە، (برۆم) دەڵێت: "پێمان وایە ئەم تابلۆیە دەگەڕێتەوە بۆ هۆمۆسابین (کەسانێکن لە هۆزە کۆنەکان)، و بیری رۆحی و ئایینیان بەشێک بووە لە رۆشنبیری و مرۆڤی سەرەتایی لە ئەندەنوسیا".

لە تابلۆکەدا چوار مانگا و دوو بەراز و هەشت کەس بە وێنەی مرۆڤ رادەکەن بەدوایاندا.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە