Shvan.jpg

نەسیمى رۆح، کتێبێک بۆ ئاسوودەیى رۆحە ماندووەکان

خانەى چاپ و پەخشى رێنما لە نوێترین چاپکراوى خۆیدا نەسیمى رۆح بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە بەمزوانە خانەى چاپ و پەخشى رێنما نوێترین کتێبى خۆى بەناونیشانى (نەسیمى رۆح) لە نوسین و ئامادەکردنی شڤان ئەحمەد بڵاوبکاتەوە، نەسیمى رۆح واخۆى ناساندووە بۆ ئاسوودەیى روحە ماندوەکانە.

لە چەند پەرەگرافێکى نەسیمى رۆحدا هاتووە:

 شەیتان بیابانی ئێجگار خۆش دەوێت، چونکە هەمیشە مرۆڤ تیایدا سەرگەردان دەبێت، پڕە لە سەراب! ئاخر سەراب چاوی مرۆڤ هەڵدەخەڵەتێنێت و ڕێبوارەکانی بیابان بێ هیوا دەکات، من دەزانم شەیتان خەو بەوەوە دەبینێت پەپولەیەک ئەژدیها ئاسا بە گوڵێکەوە بدات، ئەی شەیتان چەند لاساری دەتەوێت پێکەنین بهێنیتە گریان، هێمنی توڕە بکەیت، چەند درۆزنیت پەیمانى نەمری بە لاوەکان دەدەیت و هیوای گەنجی بە پیرەکان.

ئەزانم ئەو رۆژە بەدیار گۆڕى مردوویەکەوە پەیمانت بە دایکى دەدا کە ئەو ئازیزەى بۆ بگێڕیتەوە، پەنجەت نایە گوێى ئەو پیاوەى دەیویست بانگى راستى ببیستێت، خەریک بووى لێوى ئەو منداڵەت دەبڕى کە بێئاگایانە زەردەخەنەى بۆ روخسارە فێڵاوییەکەت دەکرد!

میواندارى ئەو دۆستانەت دەکرد کە لەنێو بازاڕدا زنجیرى کۆیلایەتییان دەفرۆشت.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە