Twana.jpg

شاعیری لاو (توانا فاضل) ئەلبومێکی جیاوازی بەرهەمهێنا

لەدووەمین کاری ئەلبومیدا شاعیری لاو (توانا فاضل) کەئەندامی گروپی ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیری (قەڵەم)ە توێژێکی جوان و دڵ باشی کۆمەڵگەی بەسەرکردەوە کە (نابیستان)ن.

ئەلبومەکە ناوی (نازدار)ەو پێكهاتووە لە (11) تراك و هۆنراوەکانی دڵداری و هەمەجۆرن.

(توانا فاضل) لە لێداونێکى تایبەت بۆ سایتى گەلاوێژ رایگەیاند، تائێستا کاری لەئەو جۆرە نەکراوە، چونکە تەواوی تراکەکانی ئەم ئەلبومە بەزمانی ئاماژە واتە زمانی (نابیستان) لەلایەن ماموستا (بەهار چاومار)ەوە روون کراوەتەوە.

هەروەها وتیشى: "بێجگە لە کەسانی ئاسایی، هەموان دەتوانن گوێ بیستی بەرهەمەکان بن، لەسەرانسەری جیهانیشدا هەموو نابیستان لەهەست و ناوەڕۆکی تێکستەکان تێ دەگەن و سەرجەم ڤیدیۆکانی ئەم بەرهەمە بەجل وبەرگی کوردییەوە وێنەگیراون."

ئەم ئەلبومە بەسەردەمی ترین کوالێتی لە (track studio) لەلایەن ماموستا ( یاسین ژاژڵەیی)ەوە کاری میکس و ماسترینگی بۆکراوە، هەروەها کاری دەرهێنان و ڤیدیۆکردنی ئەلبومەکە (شازاد ئومێد) خاوەنی ( GEM STUDIO ) بەئەنجامی گەیاندووە.


ئەم بابەتە 134 جار خوێندراوەتەوە