Mamle.jpg

لە دوو رۆژى جیا لە رانیە و قەڵادزێ یادی دەکەنەوە

لە بیست و یەکەمین ساڵیادى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد محەمەدى ماملێ لە قەڵادزێ چەند مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆژ چوارشەممە  22/1/2020 کاژێر (2:30)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیری قەڵادزێ بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، لە ساڵیادى کۆچى دوایى هونەرمەندی گەورەى کورد محەمەدی ماملێ، لە قەڵادزێ بە هاوکاری تیپی موزیکی قەڵادزێ و بە بەشداری هەردوو کوڕی هونەرمەند عەبدوڵڵا ماملێ و عەزیزی ماملێ یادی ماملێیان کردەوە.

واش بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 23/1/2020 بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین لە لەهۆڵی (5)ی ئازار لە شارى رانیە درێژە بەچالاکییەکانیان بدەن و یادى ئەم هونەرمەندە بە زینددویى بهێڵنەوە.

محەمەدی ماملێ، ناوى تەواوى محەمەد میرزا سەعید عەلیە، لە ساڵی 1925 لە گەڕەکی خڕێ لە شاری مهاباد لە دایکبووە، نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، بنەماڵەکەیان بە تێکڕایی هونەرمەند و دەنگخۆش بوونە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە، لە رۆژى 23/1/1999 لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردراوە.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە