Mamle2020.jpg

خەڵاتی ماملێ 2020 پێشکەش بە محەمەد رەزا دارابی دەکرێت

مەڵبەندی هونەری ماملێ خەڵاتی ساڵانەى خۆى بۆ ئەمساڵ 2020 دەبەخشێت بە مامۆستا (محەمەد رەزا دارابی).

بە پێی راگەیێندراوی مەڵبەندی هونەری ماملێ هاتووە: "خەڵاتی زێڕینی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی کورد، ماوەی (11) ساڵە چالاکە و لەلایەن مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌وە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوو و تێکۆشەرانە دەکرێت کە لە خزمەتکردنی هونەریی کوردیدا تێکۆشاون و گەشەیان پێ بەخشیوە".

هەروەک لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، وێڕای گشت چالاکییەکانی وەک لە پێناسەکەیدا هاتووە، بێلایەن و سەربەخۆیە و لە بواری مادییەوە شانازیی بەخۆیەوە دەکات کە سەری بڵیندە و پشتی بە گیرفانی خۆی بەستووە و هەروەها لە بواری مەعنەویشەوە قەرزداری هەموو دڵسۆزانی میللەتەکەیەتی.

مەڵبەندی هونەری ماملێ چەند هۆکارێکى دەستنیاشن کردووە بۆ ئەوەى خەڵاتى ئەمساڵ بۆ مامۆستا محەمەد ڕەزا دارابیی بێت، لەوانە:

هەست بە بەرپرسیارەتی کردن سەبارەت بە موسیقای کوردی.

زیندووکردنەوەی کۆمەڵێک مێلۆدی و گۆرانیی کوردی بە زاراوەی کەڵهوری و پێشگیری کردن لە تێداچوونیان.

دەوڵەمەندکردنی ئاڕشیوی گۆرانیی کوردی لە ماوەی تەمەنی هونەرییاندا.

هاندانی هونەرمەندانی کوردزوان بۆ خزمەتکردنی موزیکی کوردی.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە