بەشى رۆشنبیرى و هونەرى چەمچەماڵ مەراسیمى ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى (ژەنەڕاڵى پایز – خوێندنەوەیەکى دەرونشیکارى) سازدەکات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/1/2020 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى محەمەد نورى تۆفیق لە چەمچەماڵ، بەشى رۆشنبیرى و هونەرى چەمچەماڵ مەراسیمى ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى (ژەنەڕاڵى پایز – خوێندنەوەیەکى دەرونشیکارى) لە نووسینى (عەدنان ساڵەیى) بە ئامادەبوونى خانەوادەى شاعیر (محەمەد عومەر عوسمان) ئەنجامبدات.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان له چەند دێرێكدا:
- یه‌کێکه له شاعیر و نوسه‌ره دیاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
- له ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه.
- له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه کردووه.
- له ساڵی (1975) ده‌ستیکردووه به‌نوسینی شیعر‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی.
- کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوکردۆته‌وه.
- دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه.
- له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه.
- شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون.
- شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى.
- نازناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)ی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه.
- رۆژى سێشه‌ممه 22/10/2019، لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا.
- رۆژى چوار شەممە 23/10/2019 لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.