Ganji_Sall.jpg

گەنجترین توێژەری ساڵ دیاریدەکرێت

ریکخراوى کەیساین لە هەوڵەکانى بۆ زیاتر ئاشناکردنى زانستخوازان بە توێژینەوە و توێژەران، لەم ساڵدا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى سێیەمین سیمپۆزییەمى پەیپەرە نایابەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ کە تیایدا (10) دە باشترین پەیپەری ساڵ هەڵدەبژێردرێت.

وا بڕیارە لە کۆتایى مانگى (2)ى ئەمساڵدا ریکخراوى کەیساین سێیەمین سیمپۆزییەمى پەیپەرە نایابەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامبدات، کە تیایدا (10) دە باشترین پەیپەری ساڵ هەڵدەبژێردرێت، هەروەک لە راگەیدراوێکى رێکخراوەکەدا هاتووە، "خەڵاتی گەنجترین توێژەری ساڵ دانراوە بۆ ئەو گەنجەی کە بە کەمترین تەمەنەوە توانیویەتى بە لایەنی کەمەوە یەک توێژینەوەی زانستی بڵاوبکاتەوە لە ساڵی 2019دا ئەگەر بەرێزت یەکێکیت لەوانە ئەوا لەگەڵ ناردنی توێژینەوەکەت بۆ ئەم ئیمێڵە [email protected] بەرواری لە دایکبوونت بنوسە و لە ئیمەیلەکەدا ئاماژەى پێبدە".

هەروەک لە هەواڵێکى رێکخراوەکەدا هاتووە رۆژى 5/2/2020 کۆتا رۆژى وەرگرتنى توێژینەوەکانە.

ریکخراوى کەیساین، دامەزراوەیەکى ناحکومییە لەلایەن چەند توێژەرێکى کوردەوە بە هاوکارى توێژەرانى جیهانى دامەزراوە، ئامانجى بەرەو پێشبردنى توێژینەوەى زانستییە لە وڵاتانى دواکەوتوو بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى.


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە