ChamchaMAL.jpg

چەمچەماڵ، پێشانگایەکى کتێب دەکرێتەوە

بەمەبەستى گەیاندنى بەرهەمە چاپکراوەکانیان بۆ شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان (3) سێ دەزگاى چاپ پێشانگایەکى هاوبەشى کتێب لە چەمچەماڵ دەکەنەوە.

وا بڕیارە رۆژی یەکشەممە 25/1/2020 هەر سێ ناوەندى چاپەمەنى (دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، ناوەندی ئاوێر و ناوەندی فێربوون) پێشانگایەکى هاوبەش لە هۆڵی شاکر فەتاح لە چەمچەماڵ بکەنەوە.

واش بڕیارە لە پێشانگاکەدا سەرجەم کتێبەکانی (دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، ناوەندی ئاوێر و ناوەندی فێربوون) بخرێنەڕوو داشکاندنى تایبەتیش بۆ کتێبەکان ئەنجام بدرێت.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە