Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/1

- لە رۆژى 23/1/1832 ئیدوار مانیە (Édouard Manet)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 30/4/1883 لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1876 محەمەد تاهر سەماوى، ئەدیب و شاعیر و مێژوونوسى عێراقى لە شارى سەماوە لەدایکبووە، لە رۆژى 13/10/1950 لە تەمەنى (74) ساڵى لەشارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1893 عەزیز عوسمان، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/2/1955 لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1931 بیتى گرین، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى واشنتۆن لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 10/1/1984 لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى واشنتۆن لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1938 سەعید عەبدولغەنى، ئەکتەرى میسرى لە گوندى نوسا بەحر لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 18/1/2019 لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1939 مونا نورەدین، ژنە ئەکتەری تونسی لە تونس لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 دەستى بەکارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1944 راتگر هاور (Rutger Hauer)، ئەکتەر و دەرهێنەرى هۆڵەندى لە شارى برۆکلن لە دایکبووە، لە رۆژى 19/7/2019 لە تەمەنى (75) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1987 خەڵاتى گۆڵدن گلوپى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 23/1/1944 ئیدفارت مۆنک (Edvard Munch)، نیگارکێشى نەرویجى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى ئەوسلۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1863 لە شارى لۆتن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/1/1947 پییر بۆنارد (Pierre Bonnard)، وێنەکێشى فەڕەنسى لەتەمەنى (80) ساڵى لە شارى لى کانیت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1867 لەدایکبووە.

- لە رۆژى 23/1/1949 ئەحمەد راتب، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/12/2016 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1954 عایدە ریاز، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1955 سەباح جەزائیرى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1972 ئیوین بریمنر، ئەکتەرى ئیسکتلەندى لە شارى ئیدنبرەى پایتەختى ئیسکتلەندا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/1/1984 موعین بسیسۆ، شاعیرى فەڵەستینى لە تەمەنى (58) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/10/1926 لە شارى غەزە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/1/1989 سلفادۆر دالى (Salvador Dalí)، نیگارکێش و ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەرى ئیسانى لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى فیگیراس لە هەرێمى کەتەلۆنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/5/1904 لە شارى فیگیراس لە هەرێمى کەتەلۆنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/1/1990 ریم ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1996 فاتمه‌ روشدى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/11/1908 لە شارى ئەسکەندەیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1928 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1998 شاهندە (شاهندە عەبدوڵڵا رەبیعى)، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/1/1999 محەمەدی ماملێ (محەمەد میرزا سەعید عەلی)، هونەرمەندى کورد لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردراوە، لە ساڵی 1925 لە گەڕەکی خڕێ لە شاری مهاباد لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 یەکەم گۆرانی خۆی بەناوى (رۆیى بەجێى هێشتم) وتووە، لە رۆژى 29/2/1947 بەهۆى وتنى گۆرانى شیعری بەناوبانگی لایە لایەی هەژاری موکریانى زیندانى کراوە، لە ساڵی ١٩٦٣ ھاتووەتە باشوورى کوردستان و لە شاری سلێمانی و قەڵادزێ ئاھەنگێکی گێڕاوە، لە ساڵی‌ ١٩٩٤ دوا گۆرانی‌ تۆمارکردووە.

- لە رۆژى 23/1/2018 محەمەد مفرح، ئەکتەر و دەرهێنەرى سعودى لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/5/1945 لە شارى زلفى لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە