Daykm1.jfif

دایکم کاتێک یادی کاڵ دەبێتەوە

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە زنجیرە چاپکراوەکانى خۆیدا رۆمانی (دایکم کاتێک یادی کاڵ دەبێتەوە) چاپ و بڵاوکردەوە.

رۆمانی (دایکم کاتێک یادی کاڵ دەبێتەوە)، لە نووسینی (تاهیر بن جەللون)ەو هەڵکەوت عەبدوڵڵا کردوویەتی بەکوردی، لەدووتووێی (285) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و لە ئێستادا لە کتێبخانەکاندا دەستدەکەوێت.

لەبەشێکی رۆمانەکەدا هاتووە:

"دایکم لە کاتی نەخۆشکەوتنییەوە، گۆڕاوە بۆ بوونەوەرێکی سیسەڵەی بچکۆلەی یاد کاڵەوەبوو. ئەو بانگی تاکەکانی خێزانەکەی دەکات، کە لە مێژە مردوون. ئەو قسەیان لەگەڵ دەکات، سەری لەوە سوڕماوە، بۆچی دایکی سەردانیی ناکات، کەچی ستایشی برا بچکۆلەکەی دەکات، چونکە وەک خۆی دەڵێت، هەمیشە دیاریی بۆ دەهێنێت. ئەوانە شەوەکانی لەگەل بەسەردەبەن و هەندێک جاریش لای دەمێننەوە. من قسەیان پێ نابڕم و نامەوێت دایکیشم بێزار بکەم. کەلسوم-ی خزمەتکاری بە ئاهـ هەڵکێشانەوە دەڵێت: "پێی وایە لە (فاس)ە، ساڵی لەدایکبوونەکەت!"

دایکم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مناڵیم، یادی دەگەڕێتەوە بۆ دواوەو بەسەر زەوییە تەڕەکەدا پرشوبڵاو دەبێتەوە. ئەو لەدەرەوەی کات و واقیع دەژی و بەهۆی ئەو هەستوسۆزانەوە دەخرۆشێت کە بەمێشکیدا دێن. هەر چارەکە سەعاتێک جارێک لێم دەپرسێت: «چەند منداڵت هەیە؟» هەموو جارێکیش هەمان وەڵامی دەدەمەوە. ئەمەش کەلسوم بێزار دەکات و دەڵێت چیتر بەرگەی بیستنی هەمان پرسیار و هەمان وەڵام ناگرێت".


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە