prsa.jpg

خوێندكارێكى به‌شى موزیك دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى گیانى له‌ده‌ستدا

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردودا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ خوێندكار (نامۆ فوئاد معروف) خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی میوزیک لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کۆیە ئه‌نجامدرا، به‌داخه‌وه‌ دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 23/1/2020 گیانى له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینیش 24/1/2020 له‌ شارى كۆیه‌ پرسه‌ى بۆ دانرا.

سایتى گه‌لاوێژ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى كه‌س و كارى كاكه‌ نامۆى تازه‌ هونه‌رمه‌ند و خاوه‌ن دنیایه‌ك خه‌ونى جوان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى هونه‌رى كوردى ده‌كات.


ئەم بابەتە 173 جار خوێندراوەتەوە