Adl.jpg

عادل ئیمامی بچووک بۆ یەکەم جار دەرکەوت

نەوەیەکی ئەستێرەی بەناوبانگی میسری عادل ئیمام بۆ یەکەمجار دەرکەوت، ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا رامى كوڕى عادل ئیمام وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ باوكى كۆچى دوایى كردووه‌، ئه‌ویش دواى ئەوەى لە چەند میدیایەکى میسرى و عەرەبى و جیهانى هەواڵى مردنى هونەرمەند و سینەماکارى میسری (عادل ئیمام) بڵاوکرایەوە، رامى ئه‌وكاته‌ بێدەنگى شکاند و دەنگۆی مردنی باوکی بە نیشاندانى چەند دیمەنێکى باوکى لەکاتى پرۆفەدا رەتکردەوە.

له‌ ئێستاشدا ڤیدیۆیه‌كى عادلى كوڕى بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى بیه‌وێت به‌ شتێك به‌ مێدیاكان بڵێت، لە ڤیدیۆیەکدا عادلى بچوك له‌ رامى باوكیدا دەرکەوتووە، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنى نەوەیەکی عادل ئیمامه‌ بە ناوی (عادل رامی عادل ئیمام )، كه‌ رامى باس لەو فیلمەی دەکات کە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

نەوەکەی عادل ئیمام بە عادل ئیمامی بچووک ناوی هێنراوە و هەمان رێچکەی باپیری گرتووە و لە بواری سینەما و فیلمسازیدا.

عادل ئیمام لە چەند دێرێکدا:

- ناوی تەواو: عادل محەمەد ئیمام مەحمود.

- ئەکتەر و شانۆکار.

- لە رۆژى 17/5/1940 لە گوندی شەها لە مەنسوورە لە پارێزگای دەقهەلییەى میسڕ لە دایکبووە.

- لە خوێندندا زیرەک نەبووە دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی دواى دوو ساڵ مانەوە نمرەیەکی کەمی بەدەستهێنا و لە بەشی کشتوکاڵ وەرگیرا.

- بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى کشتوکاڵ زانکۆى قاهیرە بەدەستهێناوە.

- بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرە عەرەبەکان دادەنرێت، کە زۆرترین دەرکەوتنی هەیە لەبەردەم کامیرادا.

- لە ساڵى 1962 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- سەرەتای کاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی خوێندکار بووە لە بەشی کشتوکاڵ.

- لە سەرەتاى ساڵانى حەفتاکاندا ناوبانگى زۆرى پەیدکرد، لەو ماوەیەدا چەند بەرهەمێکى پێشکەشکرد لەوانە (گەڕان بەدوای ئابڕووچووندا)، (۲٤ کاتژمێر خۆشەویستی).

- دواى ئەوەى لە ساڵی ۱۹۸٠بۆ ماوەی ۳٠ ساڵ دورکەوتبوەوە لە کاری زنجیرە درامادا، بەڵام لە ساڵی ۲٠۱۲ و دوای دابڕانێکی زۆر بە زنخیرە درامای (گروپی ناجی عەتا ) گەڕایەوە ناو دنیاى دراما.

- خاوەنى چەندین خەڵات و رێزلێنانە لە ناوخۆى میسر و دەرەوە.

- لە ساڵى 1995 بۆ یەکەمجار خەڵاتى باشترین ئەکتەرى لە فێستیڤاڵى قاهیرە بۆ فیلمى سینەمایى بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 2/2/2012 لە دادگاى میسر سزاى زیندانیکردنى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ بەسەردا سەپێنرا لەگەڵ پێبژاردنى 1000 جنیەى میسرى، بە بیانوى ئەوەى فیلمەکانى لەگەڵ ئاینى ئیسلام یەکى نەگرتۆتەوە.

- لە رۆژى 12/9/2012 دادگا بێ تاوانى عادل ئیمامى سەلماند.

- بەشدارى چەندین زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنی و فیلمی سینەمایی و شانۆگەری کردووە.

دیارترین کارە هونەریەکانی :

- مدرسە مشاغبین، 1973.

- الواد سید الشغال، 1984.

- تیرۆر و كەباب - الارهاب و الكباب، 1993.

- نوستن لە هەنگویندا - نوم في العسل، 1996.

- باڵەخانەی یەعقوبیان - عمارة یعقوبیان، 2006.

- بوبوس، 2009.

- زەهایمەر، فیلم، 2010.

- خاوەن دڵخۆشی - ساحب السعادة، زنجیرە دراما، 2014.

- مامۆستا و سەرۆك بەش - أوستاذ و رئیس قسم، زنجیرە دراما، 2015.

- مأمون و شركاە، زنجیرە دراما، 2016.


ئەم بابەتە 161 جار خوێندراوەتەوە