Koya.jpg

کۆیە، چەند کتێبێکى نوێى شەفیقى حاجى خدر بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ماڵى رۆشنبیرانى کۆیە، لە ئێوارە کۆڕێکدا مێواندارى نوسەر و وەرگێڕ (شەفیقى حاجى خدر) دەکات بۆ پێشکەشکردنى کۆڕێک و  ناساندن و واژۆکردن لەسەر چەند کتێبێکى نووسەر.

وابڕیارە رۆژى شەممە 25/1/2020 کاژێر (3:30)ى پاشنیوەڕۆ لە ماڵى رۆشنبیرانى کۆیە، مێواندارى نوسەر و وەرگێڕ (شەفیقى حاجى خدر) دەکات بۆ پێشکەشکردنى کۆڕێک بەناونیشانى (کتێبى شەوە سپییەکان و سەرەداوێک لەسەر سەرهەڵدانى ئیسرائیل و دابەشکردنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست).

واش بڕیارە نوسەر ناساندن و واژۆ لەسەر چەند کتێبێکى خۆى بکات کە تازە بڵاوکراونەتەوە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە