Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/1

- لە رۆژى 24/1/1732 پیر بومارشیە (Pierre-Augustin Caron de Beaumarchais)، شاعیر و نوسەر و موزیکان وشانۆنوسى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/1799 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1776 ئەرنست هۆفمان (Ernst Theodor Wilhelm Hoffmann)، نوسەر و ئاوازدانەر و کاریکاتێرستى ئەڵمانى لە شارى کالینگراد لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1822 لە تەمەنى (46) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1848 فاسیلى سوریکۆف (Василий Суриков)، نیگارکێشى روسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 19/3/1916 لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1909 مارتن لنگز (Martin Lings)، فەیلەسوف و شاعیر و نوسەرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/2005 لە تەمەنى (96) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1911 مەحمود سباع، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 27/2/1989 لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1917 ئیرسنت بورگنین (Ernest Borgnine)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى هامدین لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/7/2012 لە تەمەنى (95) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1955 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/1/1932 فایز حەلاوە، نوسەر و دەرهێنەرى میسرى لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/8/2002 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشک لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1941 نایل دیامۆند (Neil Diamond)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیکیانى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1942 لودمیلا سافیلیفا (Людмила Савельева)، ژنە ئەکتەرى روسى لە شارى لینیگراد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1943 شارون تایت (Sharon Tate)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/1969 لە تەمەنى (26) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1949 جۆن بیلوشى (John Belushi)، ئەکتەر و نوسەر و موزیکیانى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/3/1982 لە تەمەنى (33) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1973 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1956 وناس معتوب (Matoub Lounes)، گۆرانیبێژى جەزائیرى لە شارى بەنى عیسا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1998 لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى تیزى وزو کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1961 ناستازیا کینسکى (Nastassja Kinski)، ژنە ئەکتەرى ئەڵمانى لە شارى بەرلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1965 ونستۆن چەرچڵ، نیگارکێش و نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/11/1874 لە شارى ئۆکسفۆرد لە دایکبووە، لە ساڵى 1953 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، لە رۆژى 26/10/1951 تاکو 6/4/1955 سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى شانشینى بەریتانى بووە.

- لە رۆژى 24/1/1977 ربیع قاتى، ئەکتەرى مەغریبى لە شارى تازە لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1978 مارک هیلدریس (Mark Hildreth)، ئەکتەر و موزیکیانى کەنەدى لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1983 رواد علیو، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1986 میشا بارتۆن (Mischa Barton)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى ئینگلیزى لە هامرسمیت لە رۆژئاواى لەند ەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1987 سەمیرە مقرون، ژنە ئەکتەرى تونسى لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/2004 عەبدولڕوحمان منیف، رۆماننوس و رەخنەگرى سعودى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1933 لە شارى عەممان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/2006 کریس بن، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (40) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژی 10/10/1965 لە شارى لوس ئەجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە