7_ranga1.jpg

هونەری پۆستەر چاپدەکرێت

ناوەندى 7 رەنگە لەدرێژەى کارە هونەرییەکانیدا کتێبێکى هونەرى بەناوى هونەری پۆستەر چاپدەکات.

وا بڕیارە بەمنزیکانە ناوەندى 7 رەنگە کتێبێ هونەری پۆستەر بڵاوبکاتەوە، کە (ستار کەریم) لە زمانی فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و (پەروەر کەرکوکی) ئەرکی دیزاینی چاپکراوەکەی لەئەستۆگرتووە.

هونەری پۆستەر، ناوی سێیەمین زنجیرە چاپکراوەکانی 7 رەنگەی وەرگرتووە، ئەم کتێبە یەکێکە لەو کتێبانەی کە زانیاری تەواوی لەسەر هونەری پۆستەر تێدایە لەهەمانکاتدا نیشاندانی سەرکەوتووترین ئەو پۆستەرانەی کە لەجیهاندا ناسراوون، ئەم چاپکراوە جگە لە خوێندکاران لەناو پەیمانگەو کۆلیژەکانی هونەردا مامۆستایانی هونەر بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەم هونەرە کە ساڵانە پیشانگەی پۆستەریان هەیە، ئەم چاپکراوەش بێ بەرامبەر دابەش دەکرێت و دیاریەکی تری 7 رەنگە بۆ شێوەکاران و خوێندکاران.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە