Zaxoyi.jpg

20 ساڵ بەسەر کوژرانى هونەرمەند عەبدولواحید زاخۆیی تێدەپەڕێت

20 ساڵ لەمەوبەر لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا دەستڕێژى گولە لە هونەرمەندى دەنگخۆش عەبدولواحید زاخۆیی دەکرێت.

لە رۆژى 25/1/2000 لە شارى زاخۆ هونەرمەندى عەبدولواحید زاخۆیی لەبەردەم ماڵەکەى خۆى لەلایەن چەند کەسێکى نەناسراو دەستڕێژى گولەى لێکرا، دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانە لە شەوى 26/1/2000 کۆچى دوایى کرد و هەمان رۆژ لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گۆڕستانێکى شارەکە بەخاکسپێردرا، زاخۆیى ئەو هونەرمەندەى هەمیشە لە یادەوەرى کوردا دەمێنێتەوە و ساڵانە بە چەندین چالاکى هونەرى جۆراوجۆر یادى دەکەنەوە.

عەبدولواحید زاخۆیی لەچەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: عەبدولواحید قەدری نەجمەدین.

- لە ساڵى 1972 لە زاخۆ لە دایکبووە.

- خێزانداربووە و خاوەنى (2) دوو منداڵ بووە.

- خاوەنى هەشت بەرهەمی هونەری و (113) گۆرانیی تۆمارکراوە.

- لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 25/1/2000 لە شارى زاخۆ لە بەردەم ماڵەکەى خۆى لەلایەن چەند کەسێکى نەناسراو دەستڕێژى گولەى لێکراوە.

- لە شەوى 26/1/2000 لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کردوە و هەمان رۆژ لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گۆڕستانێکى شارەکە بەخاکسپێردرا.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە