Hewa_salam.jpg

کتێبى هینکەر بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بڵاوکرایەوە

زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ ئینیستتیوتی کوردی لە ئەستەنبوڵ کتێبێکی فێرکاری بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بەناونیشانى (هینکەر) لە نوسینى (د. هیوا سەلام) بڵاوکردەوە.

ئەم کتێبە گرنگی بەرچاوی هەیە و هەندێک لەو بۆشایانە پڕ دەکاتەوە، کە لە فێرکردنی زمانی کوردیدا هەبوون، بە تایبەت لە بواری نەبوونی پڕۆگرامێکی تایبەت بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کەسانی بێگانە، بە پاڵپشتیی ئەم کتێبە، ئەو کەسانەی کە هیچ زانیارییەکیان دەربارەی زمانی کوردی - زاری کوردیی ناوەندی نییە، دەتوانن وشە و دەربڕینە پێویستەکان، بابەتە ڕێزمانییە سەرەکییەکان، تێگەیشتن و نوسین بە کوردیی ناوەندی فێر ببن.

(د. هیوا سەلام) نوسەرى کتێبەکە کە هاوکات مامۆستای بەشی کوردییە لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، ناوی کتێبەکە (هینکەر) بە واتای (فێرکەر) دێت و وشەیەکی کوردیی رەسەنە، ناوەکە بۆ یەکەم پەرتووکی فێرکردنی زمانی کوردی دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٢١دا بە هەر دوو زاری کوردیی باکور و کوردیی ناوەندی لە ئەستنەبوڵ چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە ئێستادا ئارەزوومەندانی زمانی کوردی لە سەرتاسەری جیهان لە ڕێگەی وێبسایتی پەرتووکی کوردییەوە دەتوانن پەرتووکەکە بە دەست بێنن:

https://www.pirtukakurdi.com/Hinkera-Sorani-Asta-1-kr


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە