hanar.jpg

دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا چاپده‌کرێته‌وه‌

به‌مزووانه‌ چاپی‌ نۆیه‌می‌ ڕۆمانی‌ (دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا)ی‌ نووسه‌ر و ڕۆماننووس (به‌ختیار عه‌لی‌) بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

بەختیار عەلى رۆماننوس و نوسەرى کورد لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵاەیتى فەیسبوک هەواڵى چاپکردنى چاپى نۆیەمى ڕۆمانی‌ (دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا) بلاوکردەوە.

هەروەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، چاپی‌ نوێی‌ (دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا) له‌لایه‌ن نووسه‌ر خۆیه‌وه‌ چاپده‌کرێت و له‌ ڕێگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ڕۆشنبیریی‌ ڕه‌هه‌نده‌وه‌ دابه‌شده‌کرێت.

تابلۆی‌ به‌رگی‌ ڕۆمانه‌که‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ئامانج ئه‌مین)ـه‌وه‌ دروستکراوه‌ و له‌ (چاپخانه‌ی‌ کارۆ) چاپده‌کرێت.

(دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا) یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌کانی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ جگە لە سۆرانی و شێوەزاری کرمانجی تا ئێستا به‌ پێنج زمانی‌ جیهانی‌ (ئه‌ڵمانی‌ و فه‌ڕه‌نسی‌ و ئیتاڵی‌ و فارسی‌ و عه‌ره‌بی‌) چاپ و بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و وا بڕیاره‌ له‌ ئه‌مساڵدا به‌ زمانی‌ ئینگلیزیش چاپبکرێت.

له‌ گفتوگۆیه‌کی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ختیار عه‌لی‌ ده‌ڵێت: "گه‌ر بمرم و بهێڵن ته‌نها یه‌ک کتێبی‌ خۆم ببه‌م بۆ ئه‌و دونیا، له‌ نێو هه‌موو کتێب و نووسینه‌کانمدا (دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا» له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌م)".


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە