Hwnar_koya.jpg

کۆیە، پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەکاری بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

چالاکی هونەری قوتابخانەکان لە سنورى بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەکاری بۆ مامۆستایانى هونەرمەند دەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى چوارشەممە 29/1/2020 کاژێر (10)ى بەیانى لە هۆڵی چالاکی هونەری قوتابخانەکان لە شارى کۆیە چالاکی هونەری قوتابخانەکان لە سنورى بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەکاری بۆ مامۆستایانئ هونەرمەند بکاتەوە.

واش بڕیارە پێشانگاکە دوو رۆژ بەردەوام بێت و رۆژى 30/1/2020 کۆتا رۆژ بێت، لە پێشانگاکەدا ژمارەیەک وێنەى مامۆستایانى وانەى هونەر لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکە نمایشدەکرێت و ساڵانە بەردەوام چالاکى لەمجۆرە لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکانى پەروەردەکان ئەنجام دەدرێت.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە