Ganj_dwkan.JPG

کوردێک، خەڵاتی نەتەوە یەگرتووەکان بەدەستدەهێنێت

دواى ئەوەى گەنجێکی شاری دوکان لە کورتە فیلێمکدا کرد بەشدارى کرد، توانى خەڵاتی نەتەوە یەگرتووەکان لەسەر باشترین کورتە فیلم بەدەستبهێنێت.

وەک نەریتێکى ساڵانە رێکخراوى جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى بەناوی (undb) لە عێراق ئەنجامدا، کە تیایدا (800) کورتە فیم بۆ فێستیڤاڵەکە نێردراوە و لە نێوانیاندا (25) کورتە فیلم پاڵێوران، لەم ژمارەیەدا (سەرباز عەبدولڕەحمان) شانوکاری قەزای دوکان بە کورتە فیلمى (قوفڵ) بەشدارى کرد و توانى خەڵاتەکانى باشترین فیلم و باشترین بیرۆکەی داهێنەر وەربگرێت، لەبەرامبەر ورەگرتنى ئەم خەڵاتانەش خۆشحاڵى خۆى دەربڕى کە توانیویەتى وەک ئەکتەر و شانۆکاریکی کورد ئەو خەڵاتە جیهانییە بەدەستبهێنێت.

کورتە فیلمى قوفڵ، لەماوەى (6) شەش خولەک (26) چرکەدا، باس لە دۆخ و گوزەرانى ژنان دەکات لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا، بەتایبەتى ئەو کچ و ژنانەى کەوتونەتە بەرتانە و قسەوقسەڵۆکى خەڵکى و رێگە لەسەرکەوتن و دروستکردنى پرۆژەکانیان دەگیرێت.

سەرباز عەبدولڕەحمان لەچەند دێرێکدا:

- لە ساڵى 1992 لە دایکبووە.

- بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە بەشى سینەماى کۆلێژى هونەرەجوانەکانى زانکۆى سەڵاحەددین بەدەستهێناوە.

- تاکو ئێستاکە (3) بەرهەمى سینەمایى پێشکەشکردووە، ئەم بەرهەمەى سێیەمینیەتى.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە