Gosha.jpg

گۆشەنیگاکانى کنێر عەبدوڵڵا بڵاوکرایەوە

کۆڕى ناساندن و بڵاوکردنەوەى بەرهەمێکى ترى رۆژنامەى کوردستانى نوێ بۆ کتێبى (گۆشەنیگاکانم) بۆ نوسەر (کنێر عەبدوڵڵا) بەڕێوەچوو.

رۆژى سێشەممە 28/1/2020 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە کافى نێتى ئەمنەرسورەکە لە شارى سلێمانى لەگەڵ ژەنینى چەند پارچە میوزیکێک لەلایەن میوزیکژەنى کورد (ئالان عارف) نوێترین کتێبى ژنە نووسەر (کنێر عەبدوڵڵا) بەناوى (گۆشەنیگاکانم) بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە، یەکێکە لە چاپکراوەکانى رۆژنامەى کوردستانى نوێ، کە بە بۆنەى هەڵکردنی مۆمی سێ‌ دەیەی تەمەنیدا بەچاپى گەیانندووە و دوێنێش لە مەراسیمەکەدا بە دیاری بەسەر مێوان دابەشکرا.


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە