Edris_Ali.jpg

لە رۆژێکدا، چوار کتێبى بڵاودەکاتەوە

لەمەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی موزسیانی ناوداری فارس" ئوستاز نەقدیان" شاعیر و نوسەر، ئیدریس عەلی چوار کتێب بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 30/1/2020 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لە شارى سلێمانى رێکخراوی کوردستان دیالۆگ بەهاوکاری دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، مەراسیمی ڕێزلێنان و ناساندنی چوار کتێب

بۆ نوسەر و شاعیر (ئیدریس عەلی) بە بەشداری میوزسیانی ناوداری ئێران (ئوستاز نەقدیان)سازبکات.

(سەدەفى ئارامى، بەڕێى پوچیدا، شوفێرى چیرۆکەکان و مردووەکان ئازادن) ناونیشانى چوار کتێبەکەیە، سەبارەت بەم بەرهەمە تازانەى پێشتر تایبەت بە سایتى گەلاوێژ وتبوى: "نزیکەى (10) دە ساڵ دەبێت خەریکى نوسینى ئەم چوار کتێبە تازەیەم، کە هەریەکەیان سەر بە ژانرێکى ئەدەبین".

ئیدریس عەلى لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: ئیدریس عەلى عەبدولقادر

- لە رۆژى 1/3/1974 لە شارى هەڵەبجە لە دایکبووە.

- خوێندنى سەرەتایى لە شارى هەڵەبجە تەواوکردووە.

- لە ساڵى 1988 بەهۆى کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە لە خوێندن دابڕاوە.

- لە ساڵى 1990 لە خوێندن وەرنەگیراوەتەوە و کراوە بە سەرباز و ڕەوانەى کوێت کراوە.

- لە دواى راپەڕینى 1991 گەڕاوەتەوە شارى هەڵەبجە و دەستى بەکارى هونەرى کردووە و لەگەڵ گروپى شانۆى شارەکە رۆڵى سەرەکى لە چەند شانۆیەکدا بینیووە.

- لە سەرەتاى ساڵى 2000 دەستەى نوسەران و بەڕێوەبەرى نووسین بووە لە رۆژنامەى ئاڵاى ئازادى و گۆڤارى سەردەم و گۆڤارى گەلاوێژى نوێ.

- لە ساڵى 2000 یەکەم کتێبى خۆى بەناوى (یاساى باخچەکەى ئێمە) کە دیوانە شیعر بووە بەچاپ گەیاندووە.

- تاکو ئێستاکە (8) هەشت کتێبى چاپکراوى هەیە.

- لە ئێستادا (4) چوار کتێبى تازەى لە چاپخانەیە، بەمەش دەبێتە خاوەنى (12) کتێب.

- زیاتر لە بوارەکانى (شیعر، رۆمان، گێڕانەوەى ئەدەبى، تەوەرى ڕەخنەیى و لێکۆڵینەوە) دەنوسێت.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە