Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/1

- لە رۆژى 29/1/1688 ئیمانویل سفیدنبوری (Emanuel Swedenborg)، فەیلەسوفی سویدی لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە، لە رۆژى 29/3/1772 لە تەمەنى (84) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە بەریتانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1860 ئەنتوان چیخۆف (Антон Павлович Чехов)، چیرۆکنوس و نوسەرى شانۆى روسی لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/7/1904 لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1866 رۆمان رولان (Romain Rolland)، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە شارى کلامیسى لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 30/12/1944 لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى سیل کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1915 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 29/1/1867 فیسنتی بلاسکۆ ئیبانیز (Vicente Blasco Ibáñez)، ئەدیبی ئیسپانی لە شارى بلنسیە لە ئیسپانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 28/1/1928 لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى منتۆن لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1869 دولت ئەبیەز (دولت حەبیب بەتروس)، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە، لە رۆژى 4/1/1978 لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1929 مه‌لیک ئه‌لجه‌مه‌ل، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى پور سەعید لە دایکبووە، لە رۆژى 23/12/1982 لە تەمەنى (53) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1941 نادر جەلال، ئەکتەر و دەرهێنەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 16/12/2014 لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1945 تۆم سێلیک (Tom Selleck)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى دیترۆیت لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1951 فیتور نورت (Vítor Norte)، ئەکتەری بورتوگالی لە شارى بۆریا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1953 ریاز خولی، ئەکتەری میسری لە شارى منوفیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1954 جەمال بخیت، شاعیرى میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1963 رۆبەرت فروست، شاعیری ئەمریکی لەتەمەنى (88) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بۆستن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/3/1874 لە شارى سان فرانسیسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1970 ئەحمەد عونان، ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1970 هیزەر گرهام (Heather Graham)، ژنە ئەکتەر و نوسەر و دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى میلواکى دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1979 کۆکا (ناجیە ئیبراهیم بیلال)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/3/1917 لە دایکبووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/1/1982 ئادەم لامبرت (Adam Mitchel Lambert)، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و موزیکیان و شاعیری ئەمریکی لە شارى ئیندیاناپۆلیس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1987 ئیبراهیم عبدولرەزاق، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە تەمەنى (45) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/5/1942 لە گوندێکى شارى دقهلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/1988 حەسەن الامام، دەرهێنەری میسری لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/3/1919 لە شارى مەنسورە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 29/1/2011 سالم نەحاس، رۆماننوس و چیرۆکنوس و شاعیر و نوسەری ئەردەنی لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1940 لە شارى مادبا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە