Chon.jpg

كۆشكی سپی كتێبەكەی جۆن بۆڵتن قەدەغە دەكات

كۆشكی سپی ئەمریكا بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی جۆن بۆڵتنی راوێژكاری پێشوی ئاساییشی نیشتیمانی ئەمریكای قەدەغەكرد بەبیانوی ئەوەی كە كتێبەكە زانیاری نهێنی تێدایە ونابێـ ئاشكرا بكرێن.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی پەیامێکیان ئاڕاستەی پارێزەرەکەی بۆڵتن کردووە و لەوبارەیەوەو ڕایانگەیاندووە، کتێبەکەی بۆڵتن هەندێک زانیاریی زۆر نهێنی تێدایە و ناکرێت بڵاوبکرێتەوە.

بوڵتن کاتێک ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە، کە ڕاوێژکاری پێشوو بووە و بەپێی یاسای فیدراڵیی و ئەو ڕێککەوتنانەشی کە واژۆی کردووە، دەبێت نهێنییەکان بپارێزێت.

بۆڵتن لە کتێبەکەیدا دەڵێت، سەرۆک ترامپ یارمەتییەکانی بۆ ئۆکرانیا بەستبوویەوە بە لێکۆڵینەوەکانەوە لەسەر جۆ بایدن، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە سەرۆکی ئەمەریکا ویستوویەتی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت تا ئەو کاتەی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوەیەک دەکات لەسەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەشێک لە زانیارییەکانی ناو کتێبەکە، دیموکراتەکانی ناو کۆنگرێس داوایان کرد بۆڵتن و کەسایەتیە گرنگەکانی دیکە بانگهێشتی دادگاییکردنەکەی دۆناڵد ترامپ بکرێن تاوەکو گەواهی خۆیان بدەن.
وەکو ئاماژەیەک بۆ کتێبەکەی بۆڵتن کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆک ترامپ بە بۆڵتنی ڕاگەیاندووە یارمەتییەکان بە بڕی ٣٩١ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت، ئەمەش ئەگەر کاربەدەستانی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوەیەک نەکەن لەسەر جۆ بایدن و هەنتەری کوڕی، هەنتەر لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپێکی گازی ئۆکرانی کاردەکات.

ترامپ لەڕێگەی تویتەرەکەیەوە لەم بارەیەوە نووسیویەتی، هەرگیز بە جۆن بۆڵتنی جۆبایدنی نەوتووە یارمەتیـدانی ئۆکرانیا پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە لە دیموکراتەکان، دەڵێت بۆڵتن بۆیە ئەمە دەڵێت تاوەکو کتێبەکەی پـڕفرۆش بکات.

لە ١٨/١٢ی ساڵی ڕابرردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵادەستن، بە فەرمی تۆمەتەکانیان ئاڕاستەی سەرۆک ترامپ کرد، تا ئێستاش لە ئەنجومەنی سینات دادگاییکردنی ترامپ لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنەبەردەم کارەکانی کۆنگرێس کۆتاییان نەهاتووە و ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت بە دەنگدان لەسەر ئەوەی ئایا گەواهیدەر لە دادگاییەکەی ترامپدا ئامادە بێت یان نا.
لەمدواییانەدا بۆڵتن ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ ئامادەبوون بەمەبەستی گەواهییدان لەسەر بابەتەکە، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر بانگهێشت بکرێت، سەرۆکی تیمی لێپێچینەوە لە دادگاییکردنەکەی ترامپ لەناو دیموکراتەکان ڕایگەیاند، پێشتر ترامپ داواکەی ئەوانی ڕەتکردووەتەوە بۆ بانگهێشتکردنی بۆڵتن بۆ گەواهیدان، بەڵام ئێستا هۆکارەکەی دەزانن و لێدوانەکانی بۆڵتن تەواو پێچەوانەی لێدوانەکانی تیمی پارێزەرانی ترامپە.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران زۆرینەی دیموکرات ترامپیان بە زۆرینەی دەنگ تاوانبار کرد.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە