Koch.jpg

ژنە نوسەرێکى ناودارى ئەمەریکا کۆچى دوایى کرد

ژنە نووسەری ناوداری ئەمریکی ماری هیگینس کلارک، لە تەمەنی (93) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکانى هەواڵ و ناوەندە ئەدەبییەکانى ئەمەریکا هەواڵى کۆچى دوایى ژنە نووسەری ناوداری ئەمریکی ماری هیگینس کلارک، لە تەمەنی (93) ساڵیدا بڵاوکردەوە، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ مارى لە دوای خۆی زیاتر لە (50) کتێبی ڕۆمان و چیرۆکی جێهێشتووە، کە بەشێک لە کتێبەکانى کراوە بە فیلمی سینەمایی.

کتێبەکانی بۆ دەیان زمانی جیهانی وەرگێڕدراون و لە کتێبە پڕفرۆشەکانی ئەمریکا بوون، کە تاکو ئێستاکە هیچ کتێبێکی نەکراوەتە بە کوردی.

ماری هیگینس کلارک، بە شاژنی چاوەڕوانی ناسرابوو بەهۆی ستایلی نووسینی چەند کتێبێکییەوە و لە جیهاندا ناوودەنگێکی زۆری هەبوو.

ماری هیگینس کلارک (Mary Theresa Eleanor Higgins) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 24/12/1927 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

پیشى ئەدەبى: رۆماننوس و نوسەر.

خاوەنى زیاتر لە (50) کتێبى چاپکراو بووە.

زیاتر لە (100) ملیۆن دانە لە کتێبەکانى فرۆشراوە.

خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانى بووە.

لە رۆژى 31/1/2020 لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى نیپلز کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە