Erfan.jpg

دوو رۆمان خوێندەوەیان بۆ دەکرێت

ڕێکخراوی شار بەهاوکاری دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان مەراسیمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی دوو رۆمان سازدەکات.

وا بڕیارە رۆژى سێشەممە 4/2/2020 کاژێر (3)ى پاش نیوەڕۆ ڕێکخراوی شار بەهاوکاری دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لەناو دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لە شارى سلێمانى مەراسیمی بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی هەردوو رۆمانی

(پیاوە قامچی بەدەستەکە) و (گەڕانەوە بۆ هەسارەی زەوی)ی نووسەر و ڕۆماننوس ( جەبار عوسمان ) سازبکات.

واش بڕیارە (د. سەمەد ئەحمەد) ڕۆمانی (پیاوە قامچی بەدەستەکە) بناسێنێ و هونەرمەند (سامان عوسمان)یش بە تایبلۆیەک تایبەت بە هەمان ڕۆمان بەشداربێت .


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە