Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 3/2

- لە رۆژى 3/2/1809 فیلکس مندلسۆن (Felix Mendelssohn)، موزیکیانى ئەڵمانى لە شارى هامبۆرگ لە دایکبووە، لە رۆژى 4/11/1847 لە تەمەنى (38) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى لایپزیگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1887 گیورگ تراکل (Georg Trakl)، شاعیر و نوسەری نه‌مساوی لە شارى سالزبۆرگ لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 3/11/1914 لە تەمەنى (27) ساڵى بەهۆى زۆرخواردنى دەرمان لە شارى کراکۆف لە پۆڵەندا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1901 فوکوزاوا یوکیچی، فەیلەسوف و وەرگێڕو رەخنەگر و نوسەری یابانی لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/1/1835  لە شارى ئەوساکا لە یابان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/2/1938 عه‌بدولعه‌زیز ره‌شید، ئه‌دیبی کوێتی لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى جاکرتا لە ئیندۆنوسیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1887 لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/2/1948 هینینگ مانکل، رۆماننوس و نوسەرى شانۆى سویدى لە شارى ستۆکهۆڵم لە سوید لە دایکبووە، لە رۆژى 5/10/2015 لە تەمەنى (67) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى گۆتنبەرگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1949 حه‌مه‌ جه‌زا (محەمەد جەزا عەلى)، هونەرمەندى دەنگخۆشى کورد لەگەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایک بووە، لە پاڵ کارى گۆرانى وتن هۆنراوەشى نوسیوە، له‌منداڵییه‌وه‌ ئاره‌زووی هونه‌ر و گۆرانى وتنى کردووە و لە قۆناغی خوێندنى سەرەتاییەوە هەست بە دەنگ خۆشییەکەی کراوە و لە چەندین بۆنەدا گۆرانی وتووە، لە ساڵی 1968 لە تەمەنی (19) ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، له ‌ساڵی 1969 ئه‌ندامی (تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی) بووە، لە ساڵى 1971 یه‌که‌مین به‌رهه‌میخۆى تۆمارکردووە، لە رۆژى 23/5/1981 بەهۆى بێزارکردن، هه‌راسانکردن و راوه‌دوونان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ شاری هه‌ولێر جێدەهێڵێت و روودەکات شاخ، لە ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک رۆیشتوون، لە چەندین شارى کوردستان و دەرەوە گۆرانى وتوە، لە ساڵى 2007 دووچاری نەخۆشى شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاسبووە، خاوەنى دیوانێکی گه‌وره‌ی تایبەت بەخۆیەتى کە 239 لاپەڕەیە، لە رۆژى 1/10/2010 لە تەمەنى (61) ساڵى پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە هونەرمەندان و بەرپرسان و هەوادارانی بەخاک دەسپێردێت.

- لە رۆژى 3/2/1959 عومەر راسم، نیگارکێش و خۆشنوس و نوسەرى جەزائیرى لە تەمەنى (75) ساڵى لە جەزائیر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/1/1884 لە جەزائیر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/2/1965 مورا تیرنی (Maura Tierney)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى بۆستن لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/2/1968 مه‌روان خوری، ئاوازدانه‌ر و شاعیر و گۆرانیبێژی لوبنانی لە شارۆچکەى عمشیت لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1972 سەڵاح بەحر، گۆرانیبێژى عێراقى لە شارى سەدر لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1973 موشعیل شایع، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1974 شەهاب حسێنى، ئەکتەرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1975 ئوم که‌لسوم، ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/12/1898 لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1916 تاکو ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/2/1976 ئایسلا فیشه‌ر (Isla Fisher)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و رۆماننوس و نوسەری ئوسترالی لە شارى مەسقەت لە عەممان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/2/1977 دادى یانکى (Daddy Yankee)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى پۆرتۆریکۆى لە شارى سان خوان لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى3/2/1988 نینا مەغریبى (ئامینە زویتان)، ژنە ئەکتەرى مەغریبى لە مەغریب لە دایکبووە. 

- لە رۆژى 3/2/1989 جون کاسافیتز (John Cassavetes)، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەر و نوسەری ئه‌مریکی لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/12/1929 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/2/2015 ئیسماعیل عامود، شاعیرى سورى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى سلمیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/2/1930 لە شارى سلمیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/2/2019 جولى ئەدامز (Julie Adams)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/10/1926 لە شارى واترلۆ لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە