Rodan.jpg

کارە هونەرییەکانی پەیکەرسازی جیهانی رۆدان لە کتێبێکدا چاپدەکرێت

ناوەندی 7 رەنگە بە هاوکارى دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە و بەسپۆنسەری د. تەها رەسوڵ کتێبی (رۆدان) کە باس لەژیان و کارە هونەرییەکانی پەیکەرسازی جیهانی رۆدان دەکات چاپدەکات.

وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ناوەندی 7 رەنگە لەزنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانیدا بە هاوکارى دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە و بەسپۆنسەری د. تەها رەسوڵ کتێبی (رۆدان) چاپبکات.

کتێبی (رۆدان)، باس لەژیان و کارە هونەرییەکانی پەیکەرسازی جیهانی رۆدان دەکات و زۆرترین کارە پەیکەرسازییەکانی ئەم هونەرمەندەی لەخۆگرتووە و نووسەرو وەرگێڕ (رزگار سەعید) لە ئەڵمانییەوە کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە، ئەم کتێبە زنجیرەی یەکەمی پرۆژەیەکە بەناوی زنجیرەی شێوەکارانی جیهان کە تائێستا (4) زنجیرەی کاری وەرگێڕان و دیزاینی بۆ کراوەو رۆدان یەیکەمین بەرهەمی ئەو زنجیرەیەیە.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە