Sherpanja.jpg

کۆنسێرتێکى خێرخوازى بۆ پاڵپشتیی تووشبووانی شێرپەنجە سازدەکرێت

بەمەبەستى هاوکارى بۆ تووشبوانى نەخۆشى شێرپەنجە کۆنسێرتێکى موزیک و گۆرانى لە شارى هەولێر ئەنجامدەدرێت.

هونەرمەندى کورد پەیوەند جاف لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، هەواڵى ئەنجامدانى کۆنسێرتێکى موزیک و گۆرانى بۆ پاڵپشتى توشبوانى شێرپەنجە بڵاوکردەوە، بەپێى هەواڵەکە وا بڕیارە رۆژی سێشەمە 4/2/2020 کاژێر (6:30)ی ئێوارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا رێکخراوی ئاڤی بە سپۆنسەری سەرەکی کۆڕەک تیلیکۆم و بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەندان (پەیوەند جاف، هەردی سەلامی، دیلینار یەڵدیز، رێبەر دڵشاد و رۆمی هەرکی) کە خۆبەخشانە بەشداردەبن ئەنجام بدات.

لەم کۆنسێرتەکەدا خۆت نرخی پاڵپشتیت بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دیاریدەکەیت و خۆت نرخی بلیتی کۆنسێرتەکە دیاری دەکەیت.


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە