ASo_omar3.jpg

چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت

رۆژی هەینی چلەی ماتەمینی هونەرمەند و میدیاکار ئاسۆ عومەر سوارە جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەوێر بەڕێوەدەچێت.

وا بڕیارە رۆژی 7/2/2020 کاژێر (3:30) لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بنکەى روناکبیرى گەلاوێژ بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کەناڵى کوردسات چلەی ماتەمینی بۆ کۆچی دواییی هونەرمەند و میدیاکار ئاسۆ عومەر سوارە جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ بەڕێوەبجێت.

واش بڕیارە سەرلەبەیانى هەمان رۆژ کاژێر (10) لە شەقامی قاسملۆ - دوو سایدی زەرگەتە باخچەی (ئاسۆ عومەر سوارە) بکرێتەوە.

بۆ زانینى زانیارى لەسەر ژیانى هونەرمەندى کۆچکردوو ئاسۆ عومەر سوارە کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 226 جار خوێندراوەتەوە