Kakon.jpg

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری کەکۆن چاپ و بڵاوکرایەوە

گۆڤارى کەکۆن، لەپاڵ بڵاوکردنەوەى چەندین بابەتى ئەدەبى و هونەرى ژمارە (61)ى لەدووتووێی (80) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە ژمارە (61)دا چەندین بابەت بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: (خێوەتی خارا – دڵزار: سەد ساڵ تەمەن، جوەکانی کۆیە لە مێژوودا، هەنگ لەکارکردنداو پەپوولە لە پاکیدا، چەپکێ گوڵ دەخەمە پاڵ گڕدارەکەی کاکە رەهبەری سەید برایم، با سەنگەرەکانی بەعس بپارێزین، گوڵزاری زاراوەکان، شیعری رووح، حاجی قادری کۆیی)و چەندین بابەتی تر لەم گۆڤارەدا بڵاوکراوەتەوە.

کەکۆن ‌گۆڤارێکی وه‌رزیی رۆشنبیریی گشتی ئازادە، دوو مانگ جارێک لە شارى کۆیە دەردەچێت، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رێتی و د. هاوژین سڵێوە جێگری سەرنووسەرە.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە