Ysra.jpg

بۆ مانگى رەمەزان لە درامایەکی نوێدا رۆڵدەبینێت

دوای ماوەیەک دابڕان، خانمە هونەرمەندی سینەمای میسری (یوسرا) تەمەن (64) ساڵ لەنوێترین بەرهەمی هونەریدا بەشداریی دەکات.

بەرهەمە نوێیەکە لە نوسینى (ئەمین جەمال و ئەحمەد عادل سوڵتان)، کە زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنییە بەناوی (دهب عیرە)و لە ئێستاد دەستکراوە بەوێنەگرتنی، لەم درامایەدا کە سامح عەبدولعەزیز دەرهێنەرێتی، جگە لە یوسرا کە رۆڵی سەرەکیی دەبینێت، هەریەکە لە (حەلا شیحە، بەیومی فوئاد، جومانا موراد، خالد ئەنوەر)و چەندین ئەکتەری تر تیایدا رۆڵدەبینن، وا بڕیارە لە مانگى رەمەزانى ئەمساڵدا دراماکە پەخش بکرێت و بۆ هەر زنجیرەیەکیش (45) دەقەی بۆ دانراوە.

یوسرا لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: سیفین حافز نەسیم.

لە رۆژى 10/3/1955 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

پیشەى هونەرى: ئەکتەر.

لە ئێستادا تەمەنى (64) ساڵە.

لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

خاوەنى چەندین حەڵاتى ناوخۆیى و جیهانییە.

 


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە